تشرینی دووه‌م 19, 2023 13:52 Asia/Tehran
  • کنیسێت ڕەشنووسی یاسای لەسێدارەدرانی بەدێلگیراوانی فەلەستین لێک ئەداتەوە

ئیتماربن گوێر" وەزیری توندڕەوی کابینەی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممە وتی پەرلەمانی ئەم ڕژێمە بڕیارە ڕەشنووسی یاسای "لەسێدارەدرانی بەدێلگیراوانی فەلەستینی " لێک بداتەوە

"ئیتماربن گوێر" وەزیری توندڕەوی کابینەی ڕژێمی زایۆنی ڕۆژی شەممە وتی:پەرلەمانی ئەم رژێمە بڕیارە ڕەشنووسی یاسای پڕلەهەراوهۆریا لەبارەی "لەسێدارەدرانی بەدێلگیراوانی فەلەستینی " بداتە بەرباس ولێکدانەوە.

ڕۆژنامەی مەعاریو بەگیڕانەوە لەناوبراو ڕایگەیاند: پەرلەمان ڕۆژی دوشەممە واتە سبەێنێ هەمووکارەکان بۆ خوێندنی یەکەمین یاسای سزادانی لەسێدارەدرانی بەدێلگیراوانی فەلەستینی ئەداتە بەرباس ولێکدانەوە.

بن گوێروەزیری ئاسایشتی ناوخۆیی ڕژێمی زایۆنی وتی حزبی " قدرتی یهود" کەبۆخۆی ڕێنوێنی دەکات، ڕەشنووسی ناوبراوی بۆ لەسێدارەدرانی بەدێلگیراوانی فەلەستینی داوەبەدەستەوە ووتی: چاوەڕوانی دەکرێت ئەم رەشنووسە لەلایەن هەموو ئەندامانی پەرلەمان پشتیوانی لیی بکرێت .

بەپیی نووسینی میدڵ ئیست مانیتۆر" حەماس ڕێککەوتنێکی گشداگری ئاڵووێرکردنی دێلە کانی پیشنێارکردووە بەڵام پەرلەمان لەپەسەن کرانی خۆی بواردووە.ڕەشنووسی یاسای ناوبراو دەبێ سێ جار پەسەن بکرێت هەتا ئەنجام بدرێت .

 

سەرپەیڤ