تشرینی دووه‌م 20, 2023 17:00 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان سێ بنکەی ڕژیمی زایونی بە چەکی شیاو لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان سێ بنکەی ڕژیمی زایونی بە چەکی شیاو لە باکوری خاکی داگیرکراو کردە ئامانج.

حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایونیستی لە ناوەندێکی نهێنی نوێ هەڵکەوتوو لە بنکەی جەنگی جەل ئیعلام"ی بەچەکی شیاو کردۆتە ئامانج و تووشی زیان و خەساری کردوون.

حیزبوڵڵای لوبنان هەر ئەمڕۆ بنکەکانی حەدب بستان"و جەرداح"ی هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژئاوای خاکی داگیرکراو کردۆتە ئامانجی مووشەکەکانی خۆی.

هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هەڵممەتەکەی باهۆزی ئەقسا حیزبوڵڵا لە پلانێکی هاوکات لەگەڵ خۆڕاگری هێرشی کردە سەر بنکە سیخوڕی و هەواڵگری و جەنگیەکانی ئەو ڕژیمە لە باکوری خاکی داگیرکراو، کە لەئاکامی دا بەدەیان بنکەو دەبابەو زرێپۆشی ئەو زایونیستانە لەنێو چوون و بەدەیان کەسیشیان لێ کوژراوەو لێ بریندار بوە.

سەرپەیڤ