بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلمەیادین: ئیسراییل هەرگیز ناتوانێ دەنگی ئێمە ببڕێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i423073-بەڕێوەبەری_کەناڵی_ئەلمەیادین_ئیسراییل_هەرگیز_ناتوانێ_دەنگی_ئێمە_ببڕێ
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵی ئەلمەیادین دوابەدوای شەهید بوونی پەیامنێرێکی ژن و وێنەهەڵگرەکەی ئەم کەناڵە ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ ئێوە هەرگیز ناتوانن دەنگی ئەلمەیادین ببڕن.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2023 11:00 Asia/Tehran

سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵی ئەلمەیادین دوابەدوای شەهید بوونی پەیامنێرێکی ژن و وێنەهەڵگرەکەی ئەم کەناڵە ڕوو لە ڕژێمی زایۆنی رایگەیاند؛ ئێوە هەرگیز ناتوانن دەنگی ئەلمەیادین ببڕن.

"غسان بن جدو" سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کەناڵی ئەلمەیادین ڕۆژی سێشەممە پێیداگرت؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە ڕوماڵ کردنی هەواڵەکان و چالاکیی ڕۆژنامەوانیمان کە ئەولەوییەتی خستنەبەرچاوی جەنایەتەکانی داگیرکەران لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا و فەلەستین و لوبنانە.

"بن جدو" ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ ئەوەی لە لوبنان ڕوو دەدات شەڕی ڕاستینە و خۆڕاگریی ڕاستینەیە کە لەوپەڕی توانا و بوێرییەوە پشتیوانی لە خۆراگریی فەلەستین لە غەززە دەکات. بەڕێوەبەری کەناڵی ئەلمەیادین وتی؛ دوژمنی زایۆنی با بزانێ کە هەرچی تەقەلایش بکات بۆ کپ کردنەوە دەنگی ئەلمەیادین و کوشتن و خوێنڕشتن بخاتە ڕێ، دیسانیش هەر ئێمە بەردەوامین لە کار و چالاکیی خۆمان.