میقاتی: خوازیاری ئاشتین بەڵام دژبەریشین لەگەڵ دەستدرێژی بۆسەر خاکی لوبنان
لەدرێژەی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر باشووری لوبنان سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دژایەتی خۆی لەگەڵ پێشێلی سەروەری خاکی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.
نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی: ئێمە شەڕخواز نین بەڵکوو لایەنگری ئاشتین، بەڵام لەهەمان کاتیش دا نامانهەوێ کەس دەستدرێژی بکاتە سەر خاکی وڵاتەکەمان.
میقاتی ڕایگەیاند کە بنەمای شەڕ لە سنورە باشوریەکانی نێوان لوبنان و ئیسڕائیل بەهەمان شێوەی کە هەیە نامێنێتەوە، بەڵام گارانتی گەلی نێودەوڵەتیش لەئارادا نیە کە بتوانین لێی دڵنیا بین.
میقاتی ڕایگەیاند کە بەو شێوازە دڕندەکارانەیەی کە ڕژیمی زایونیستی هەیەتی و منداڵ و ژن و پەککەوتە دەکوژێ و خاپوورو وێران دەکا، چ گارانتیەک دەدرێ.
ئێمە هەمووڕۆژێک دەستدرێژی بۆسەر غەزە بەدی دەکەین و کەچی کەس گرینگی پێ ناداو هیچ دژکردەوەیەکی نێودەوڵەتی نابیندرێ.
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان وتی: ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی دەکەین لە کێشەی فەلەستین بەڵام ئەوەندەی بکرێ هەوڵ دەدەین لوبنان بەدوور ڕابگرین لە شەڕێکی خوێناوی.