ئەحمەد ئەبولغەیت: پێویستە بە زووترین کات هەنگاو بنرێت بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند: دەبێت کارێک بکرێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و گۆڕینی ئاگربەستی کاتی بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
ئەحمەد ئەبولغەیت ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند: کارکردن لەسەر ئاگربەستی هەمیشەیی و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەی ئاشتی و ژیانی ئاسایی بۆ غەززە، کەک هەر بەرپرسیارێتیی ئێمەیە بەرامبەر بە ملیۆنان فەلەستینی لە غەززە، بەڵکو بەرپرسیارێتیی هاوبەشی ئێمەشە بەرامبەر بە دەستەبەر کرانی ئایندە و ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب ڕاشیگەیاند: ناردنی هاوکاریی مرۆڤی لەسەر بنەمای میکانیزمێکی هەمیشەیی و کاریگەر بۆ ملیۆنان پەنابەری فەلەستینی کە لە کەمپ و قوتابخانەکانی دەزگای فریاگوزاری و کاردۆزیی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) لە غەززە دەژین، زۆر گرنگە و نەتەوە عەرەب و موسڵمانەکان لەو بێباکییە توڕە، ناڕازین.
ناوبراو داوای لە هەموو وڵاتانیش کرد لەسەر بنەمای پرەنسیپی ئینسانی و ئەخلاقی و بەبێ لەبەرچاوگرتنی دەمارگرژیی ئایینی و ڕەگەزی و نەتەوەیی، هەڵوێست دەر ببڕن و بە شێوەیەکی ڕەها پێشێلکرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و کوشتنی خەڵکی سڤیل لە غەززە ئیدانە بکەن.