کانونی یه‌که‌م 04, 2023 11:00 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە پشتیوانیی خۆڕاگری لە فەلەستین ڕایگەیاند: ئێمە لە هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی ناترسین.

شێخ "نەعیم قاسم" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند؛ خۆڕاگریی بەردەوامە و درێژەی دەبێ و خۆی تەواو ئامادەی مەیدان کردووە، ئەوەی هێز دەبەخشێتە خۆڕاگری، مافی گەلی فەلەستینە لە دەسەڵاتدارێتیی خاکی خۆی و پشتیوانی لە خۆڕاگرییش تا دواهەناسە هەر بەردەوامە. ناوبراو جەختی کرد؛ لە پەنجا ڕۆژدا دوژمنی زایۆنی نەیتوانی بگاتە هیچکام لە ئامانجەکانی.

شێخ "نەعیم قاسم" لە درێژەدا وتیشی: ئەم شەڕە بێسوودە و دواهاتەکانی بەرۆکی ڕژێمی زایۆنی دەگرێتەوە، گەلی فەلەستین بتەوتر و بەهێزتر لە جاران لەم شەڕە دێنە دەرەوە و ئیسراییل لاوازتر و نیگەرانتر بەرامبەر بە داهاتووی ئەم شەڕە وەپشت سەر دەنێ، کەوایە ئێمە و خۆڕاگریی غەززە لە یەک بەرەداین و لە پێناو سەرکەوتندا ئەوەی لەدەستمان بێ دەکەین. لە هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنییش هیچ ناترسین.

سەرپەیڤ