واژۆکرانی یاسای بە تاوان زانینی ڕاهاتن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە یەمەندا
باڵاترین بەرپرسی سیاسی و کارگێڕیی حکوومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، یاسای قەدەغەکردن و بە تاوان زانینی ڕەسمییەتپێدان و ئاساییکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیی واژۆ کرد.
مەهدی ئەلمەشات دوای واژۆکردنی یاسای بە تاوان زانینی ڕاهاتن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی وتی: ئەم یاسایە ڕێگە بە یەمەن دەدات کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر و فەرمیتر بەرەنگاری ڕژێمی زایۆنی ببێتەوە و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین و خۆڕاگری بکات. ئەلمەشات وتیشی: واژۆ کردنی یاسای بە تاوان زانینی ڕاهاتن لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لە یەمەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسیی ئەو ئاساییکردنەوە کرێتەیە کە هەندێک حکومەتی ناوچەکە ئەنجامیان داوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی خیانەت لە نەتەوەی عەرەب، ئیسلام و موسڵمانەکانە، ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ یاسای قەدەغەکردن و بە تاوان زانینی ڕاهاتن لەگەڵ دوژمنی زایۆنی و ئاسایی کردنەوە پێوەندییەکان لەگەڵ ئەم ڕژێمە ، یاساێکی دڵخوازی هەموو ئازادیخوازانی جیهانە.