کوژرانی ٩ سەرباز و ئەفسەری دیکەی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە
ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ٩ سەرباز و ئەفسەری دیکەی ئەم ڕژێمە لە شەڕ و پێکدادانەکانی غەززەدا کوژراون.
سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، ٩ سەرباز و ئەفسەری دیکەی ئەم ڕژێمە لە شەڕ و پێکدادانی زەوینی لە باکوور و باشووری غەززەدا کوژراون. دانییەل هاگاری وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیش ئەمڕۆ چوارشەممە باسی کوژرانی دوو سەربازی دیکەی ئەم ڕژێمە لەوان ئەفسەرێکی گوردانی زرێپۆشی کردووە لە هەڵمەتێمکی زەوینیدا لە غەززە.
هەروەها ڕژێمی زایۆنی لە درێژەی پەلاماری جەنایەتکارانەی بۆسەر غەززە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەی کەماڵ عەدوان لە باکووری کەرتی غەززە و ژنراتۆرە سەرەکییەک ە تیا برد. ژێدەرە فەلستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە هەموو کەسانی نێو نەخۆشخانەیان لە ژێر بۆردومانێکی بێوچان ناچار کردووە نەخۆشخانەکە بەجێ بێڵن. ڕیچارد پیرکۆرن نوێنەری ڕێکخراوی جیهانیی تەندرووستی لە ناوچە فەلەستینییەکانیش بارودۆخی خەڵکی مەدەنیی لە غەززەی بە کارەساتبار راگەیاند و وتی: باروودۆخ تا دێ نالەبارتر دەبێ تا ڕادەیەک کە هەر دە خولەک منداڵێک لە غەززە گیانی لە دەست دەدات.