کانونی یه‌که‌م 10, 2023 12:15 Asia/Tehran

لە هەڵمەتەکانی هێزەکانی خۆڕاگریدا لە ناوچە پەرژ و بڵاوەکانی میحوەرەکانی شەڕ لە کەرتی غەززە، دەیان سەربازی زایۆنی کوژراو و بریندار بوونە.

پەلاماری ڕاکتی و گوولەهاوەنی خەباتکارانی قەسام بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس کە دەیان هێزی سوپای داگیرکەر تێیدا سەقامگیر بوون، بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان سەرباز و ئەفسەری زایۆنی. گوردانەکانی قەسامیش رایگەیاند کە خەباتکارانی لە میحوەرەی ڕۆژهەڵاتی خان یونسدا توانیویانە باڵاخانەیەک بە راکت و گوڵلەهاوەن بدەنە بەر پەلامار کە هێزی ئیسراییلی تێدا سەقامگیر بووە. لەم هەڵمەتەدا دەیان زایۆنی کوژراو و بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە گوردانەکانی موجاهدین کە لە گرووپەکانی خۆڕاگریی ئیسلامی لە کەرتی غەززە دێیە ئەژمار، رایگەیاندووە کە خەباتکارانی لە تیپی خان یونس لە ناوچەی قەرارە لە باشووری کەرتی غەززە توانیویانە بۆسە لە یەکەیەکی سوپای ئیسراییل بنێنەوە و بیانخەنە داو؛ تا ڕادەیەک کە هەموو سەربازانی ئەم یەکەیە یان کوژران و یان بریندار بوون. 

سەرپەیڤ