کانونی یه‌که‌م 13, 2023 12:00 Asia/Tehran

وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی کاربەڕێوەبەری یەمەن ڕایگەیاند بڕیاری پێشگری بە ڕۆیشتنی گەمییەکان بەرەو ڕژێمی زایۆنی وەک ڤیتۆیەکە بەرامبەر بە ڤیتۆی کۆشکی سپی لە ئەنجومەنی ئاسایش.

زەیفوڵڵا شامی وتی: بڕیاری قەدەغەی ڕۆیشتنی گەمییەکان بەرەو فەلەستینی داگیرکراو وەک ڤیتۆیەکە بەرامبەر بە ڤیتۆکەی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنانی شەڕی غەززەیە.

وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی کاربەڕێوەبەری یەمەن وتیشی: خەڵکی ئەم وڵاتە ئەوەی ئامرازی گوشار لە دەستیاندا بێ، بەکاری دێنن بەرامبەر بە سیاسەتی پشتیوانیی داکۆکیکارانەی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنی.

مووشەکێکی کرووز لە یەمەنەوە بەرەو گەمیی نەرویژی "ئم ستریندا" تەقێندراوە کە بۆتەی هۆی زەبرو زیان و ئاگرکەوتنەوە لەو گەمییەدا. ئەم پەلامارە لە مەودای ٦٠ مایلی دەریایی لە باکووری گەرووی بابولمەندەب ئەنجام دراوە و زەبر و زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای خاوەنی گەمیی "ئم ستریندا"ـیش بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی کرد؛ گەمییەکەی هاوپێوەند بەم کۆمپانیایە لە دەریای سوور وەبەر پەلاماری مووشەکی کەوتووە و ئێستاکە ڕادەی زەبر و زیانی دیار نییە.

سەرپەیڤ