پەلاماری بە تۆپخانەی ڕژیمی زایونیستی بۆسەر باشووری لوبنان
تۆپخانەکانی ڕژیمی زایونیستی چەند ناوچەیەکی باشوری لوبنانیان تۆپباران کرد.
تۆپخانەکانی ڕژیمی زایونیستی شارۆچکەکانی یارین و تەیرحیرفاو زەهیرەو جەبین و کەفەرکەلاو خەیام و دەوری شارۆچکەی کەفەرشوبایان کردە ئامانج.
ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بەهۆی تۆپخانەو بۆمبی فۆسفۆڕی پەلاماری گوندەکانی لەبوونەو شارۆچکەی بارینی دا کە چەند برینداری لێ کەوتەوە.
خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان سەرلەئێوارەی دوێنێ پینج شەمه ڕایگەیاند کە بەئاراستەی پاڵپشتی لەگەلی فەلەستین لە کەرتی غەززەو خۆڕاگری دلێرانەیان، خۆڕاگرە لوبنانیەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر سه ربازگه ی فتاحی نێوشارۆچکەی لوبنانی قودس- لوبنان و چەکدارو جبەخانەی نێو ئەو شارۆچکەیان بەچەکی شیاو کوتاوە.
حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەو هەڵمەتە بە ڕێکی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ بەڕێوە چوەو هاوکات ڕاشیگەیاند کە بەچەکی شیاو هێرشی کردۆتە سەر شوێنی کۆبوونەوەو جێگیربوونی چەکدارانی زایونیست لە قەڵای هۆنین"ی گوندی داگیرکراوی هۆنینی لوبنان.