کانونی یه‌که‌م 17, 2023 10:00 Asia/Tehran

ڕۆژنامەی زایۆنیی هائارێتس بە وەبەر ڕەخنەدانی بنیامین نەتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمەی بە ڕیشە و هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدانی قەیرانی ئێستای شەڕی غەززە زانی.

هائارێتس لە سەروتارەکەیدا نووسیویەتی؛ نەتانیاهوو تەنیا هەوڵ بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەدات و بە درێژەپێدانی شەڕ لە غەززە، ئیسراییلی بەرەوڕووی قەیران کردووە.

مووشە یەعلوون وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنیش لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ئسیراییل، داوای لە کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی کرد بە دامەزراندنی ئاگربڕ لە غەززە، دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی حەماس دەست پێ بکەنەوە، لەسەر گۆڕینەوەی دیلی فەلەستینی بە دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی. 

سەرپەیڤ