کانونی یه‌که‌م 18, 2023 10:30 Asia/Tehran

کەناڵی ١٢ی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنی باسی کوژرانی ٢٠ ئەفسەر و سەربازی ئەم ڕژێمەی کرد لە ناوچەی شووجاعییە لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا .

ئەم کەناڵە ڕایگەیاند کە ئەم سەربازانە لە شەڕ و پێکدادانی زەویینیان لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوودا لە ناوچەی شوجاعییە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کوژراون. میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان ناوە بەوەیدا کە لە شەڕی ناوچەی شوجاعییەدا لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە، سەرباری کوژرانی ژمارێکی زۆر ئەفسەر و سەربازی سوپای ئەم ڕژێمە، هیچ خەباتکارێکی فەلەستینی شەهید نەبووە. 

میدیای زایۆنیی هائارێتس لەم بارەوە ئاشکرای کردووە: ئەو شەڕە قورسەی ناوچەی شوجاعییە کە ٩ ئەفسەر و سەربازی گوردانی "زبدە گولانی" تێیدا کوژرا، تەنیا بەشێک لە ڕاستییەکانی شەڕی غەززەیە. ڕۆژنامەی زایۆنیی مەعاریۆیش ڕاپۆرتی داوە: ئەو ڕاکتانەی کە حەماس لە ناوچەی شوجاعییە بەرەو تانک و ترۆمبیلی زرێپۆشی ئیسراییلی تەقاند، لە هەژمار نایەت. تەلەڤزیۆنی ڕژێمی زایۆنیش باسی ڕوودانی شەڕی دەستەویەخەی کردووە لە ناوچەی شوجاعییە لە نێوان هێزەکانی ئەم ڕژێمە و خەباتکارانی خۆڕاگریدا. 

وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی سی ئن ئن دانینا بەوەیدا کە هێزەکانی ئەم ڕژێمە تەواو ماندوو بوونە لە شەڕی غەززە و ژمارێکیان یەک مانگ و نیوی تەواو دەبێ کە بە بێ وچان و پشوودان، لە بەرەکانی شەڕدان. ناوبراو جەختی کرد؛ کوژرانی سێ دەستبەسەرکراوی ئیسراییلی لەبەر پێشێلکرانی یاسا و ڕێساکانی شەڕ لە لایەن هێزەکانی سوپای زایۆنییەوە بووە. 

سەرپەیڤ