٨ سەربازی دیکەی زایۆنی لە غەززە کوژران
سەرچاوە زایۆنییەکان دانیان ناوە بە گیانلەدەستدانی ژمارێکی دیکەی هێزی داگیرکەر لە تێکهەڵچوونیان لەگەڵ خەباتکارانی خۆڕاگریدا.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنی بە فەرمی دانی بەوەدا ناوە کە هەشت ئەفسەر و سەربازی دیکەی ئەم ڕژێمە لە شەڕی دژ بە خەباتکارانی خۆڕاگری فەلەستیندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەم لەونە ژماری سەربازان و ئەفسەرانی کوژراوی زایۆنی لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گەیشتۆتە ٤٨٥ کەس. سوپای زایۆنی هەروەها ڕایگەیاندووە کە شەش ئەفسەر و سەربازی دیکەشی برینی کارییان لێکەوتووە.
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی ڕابردوو خەباتکارانی قەسام، پێنج سەربازی سوپای ڕژێمی زایۆنییان لە یەکەی "یەلهووم"ـەوە ڕاکێشا بەرەو تونێلێک لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس و کە هێزی زایۆنی چوونە نێو تونێلەکەوە، لە مەودای نزیکەوە کەوتنەبەر دەسڕێژی گوللە و هەر پێنجەکەیان کوژران. پێشتر ڕۆژنامەی زایۆنیی "یەدیعووت ئاحارانووت" بە نیگەرانی دەربڕین لە بەئامانجکرانی فەرماندە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن خۆڕاگریی فەلەستینەوە، نووسی کە ١٧٪ی کوژراوانی زایۆنی لە شەڕی دژی غەززەدا ئەفسەرن، سێ سەرتیپ، و چوار ژەنەراڵ و ژمارێکی زۆر ئەفسەری پلەبان لەم شەڕەدا کوژراون؛ هەروەها گوردانی ١٣ی هێزی تایبەتی گۆلانیش زەبری یەکجار قورسی لێ کەوتووە.