کانونی یه‌که‌م 25, 2023 13:15 Asia/Tehran

بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە تێلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوەبرد و خوازیاری ڕێککەوتنی ئەم ڕژێمە لەگەڵ حەماس بوون.

بنەماڵەی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە تێلاڤیڤ لە ژێر باراندا خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد و خوازیاری گۆڕینەوەی دیلە فەلەستینییەکان بە دەستبەسەرکراوانی خۆیان بوون کە لە دەستی حەماسدان؛ ئەوان هەروەها ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە کابینەی ڕژێمی زایۆنی و بایەخنەدانی کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە بە گیانی دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی. خۆپیشاندەران خوازیاری هەنگاوی خێرای کابینەی زایۆنی بوون بۆ گەڕاندنەوەی دەستبەسەرکراوانیان لە غەززەوە.

لە لایەکی ترەوە، وتەبێژی گوردانەکانی عزەدین قەسام ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە بە هۆی بۆردومانی هەڕەمە و کوێرکوێرانەی غەززە لە لایەن سوپای زایۆنییەوە، پەیوەندیمان پچڕاوە لەگەڵ ئەو دەستەی کە بەرپرسی ڕاگرتنی پێنج زایۆنیی دەستبەسەرکراو بوون. حەماس ڕایگەیاندووە مەرجی ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی کۆتایی هاتنی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززەیە. ڕژێمی زایۆنی کە بە ئامانجی لەناوبردنی گرووپە خۆڕاگرییەکانی فەلەستین و ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی خۆی، لەشکەرکەشی کردبوو بۆ سەر غەززە، دوای چەندین هەفتە تاوانکاری و جەنایەت لەم ناوچەیەدا نەگەیشتە هیچکام لە ئامانجەکانی و ڕووی کردە دانوستان لەگەڵ خۆڕاگری، بەڵام زێدەخوازییەکانی تێلاڤیڤ لەم پرۆسەیەدا بووە هۆی شکست هێنانی دانوستانەکان و لە ئاکامدا ڕژێمی زایۆنی جەنایەتەکانی خۆی لە غەززە دەست پێ کردەوە.

سەرپەیڤ