ژماری کوژراوانی سوپای رژیمی زایۆنی گەیشتە٤٨٩کەس
سوپای رژیمی زایۆنی لە تازەترین ئاماری خۆیدا، رایگەیاند؛ لە دەسپێکی شەڕی غەززە ٤٨٩ کەس لە هێزەکانی کوژراون و ١٩٩٨ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژیمی زایۆنیستی ئەمڕۆ لە هەشتایەمین رۆژی شەڕ لە غەززە هەواڵی چوونەسەری ژماری کوژراوەکانی بۆ چوارسەت و هەشتاو نۆ کەس ڕاگەیاند، ئامارێک کە بە تێبینی زۆرەوە بڵاو بووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەی سوپای رژیمی داگیرکەر، سەت و پەنجاو شەش زایۆنیست لە دەسپێکی هاتنیان لەڕێی ویشکانییەوە بۆ غەززە لە بەرواری٢٧ی ئۆکتۆبر کوژراون. ئەمڕۆش ناوی دوو کەس لەو زایۆنییانەی ئەم بەینە بەدەست خەباتکارانی فەلەستینی لەناوبراون، بە میدیاکان راگەیێندرا.
ئەو دوو کەسە بەناوەکانی سەرگورد"نیتای میسیلز" و سەروان"رانی تامیر" رۆژی ڕابردوو لە باکوری غەززە کوژراون. هاوکات لەگەڵ کوژرانی ئەو دوو کەسە، سەروانێکی سوپای زایۆنیش لە شەڕی غەززە بریندار بووەو حاڵی شپرزەیە.
سوپای داگیرکەری زایۆنی هەروەها ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی شەڕی غەززەوە، هەزار و نۆسەت و نەوەد وهەشت چەکدار و لەکاتی هێرشی زەوینیدا هەشت سەت و حەڤدە چەکداری ئەو رژیمە بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە، "ئەبووعوبەیدە" وتەبێژی گوردانەکانی قەسسام شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە لەچوار رۆژی ڕابردوودا، خەباتکارانی فەلەستینی توانیویانە، چل و هەشت زایۆنی بکوژن و دەیان کەسیش بریندار بکەن.
سەرچاوە هەواڵییە سەربەخۆکان دەڵێن، ڕژیمی زایۆنی ژماری ڕاستەقینەی کوژراوانی سوپاکەی لەشەڕی غەززەدا دەشارێتەوە.