کانونی یه‌که‌م 31, 2023 12:30 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستی، هەڵمەتی"باهۆزی ئەقسا"ی بە "مەترسیدارترین" ڕووداوی مێژووی ساختەی ئەو رژیمە، نرخاند.

ئیهود باراک، سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژیمی زایۆنیستی لە یادداشتێکدا کە لە کەناڵی ١٢ی ئەو رژیمە بڵاو بۆوە، نووسی: حەوتی ئۆکتۆبری دووهەزار و بیست و سێ مەترسیدارترین ڕووداوە لە مێژووی ئیسرائیلدا کە کوژرانی هەزار و سێ سەت کەس و بەدیلگیرانی دووسەت و پەنجا کەسی دیکەو، بێ ڕێزی کران، ناکارامەیی سوپای ئیسرائیل و پەک کەوتنی سیستەمە جیاجیاکانی ئیسرائیلی لێکەوتەوە.

ئیهود باراک پێی داگرت؛ ئۆپراسیۆنی خۆڕاگریی فەلەستین لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبەر، قەیرانی بێ متمانەیی چەند رەهەندی و کەم وێنەی لە رژیمی ئیسرائیلدا بەدیهێناوە.

ناوبراو دانی بەوەشدانا کە سەرباری تێپەڕینی سێ مانگ بەسەر شەڕی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس، سوپای ئەو رژیمە هەروا ڕێگایەکی دور و درێژی لەبەردەمدایە لەئاراستەی گەیشتن بەئامانجە جەنگییەکانی و بزووتنەوەی حەماس هەروا خاوەن پتانسێل و توانای ئۆپراسیۆنیی باڵایە لە کەرتی غەززە.

سەرۆک وەزیرنی پێشووی رژیمی زایۆنی هەروەها وتی: کەسانێک کە پێیان وایە، لە ساڵی دووهەزار و بیست و چواردا ، دەسپێکرانی "کۆچی دڵخوازانە"ی بەملوێنان کەس لە غەززە، مومکین دەبێ، تووشی وەهم و خەیاڵ بوون. کێ دەتوانێ وەها بەرپرسایەتییەک بگرێتەئەستۆ؟ هیچ دەسەلاتدارێکی عەرەب تەنانەت لە دۆستانی ئیسرائیل، ئامادە نیە ئەو کارە بەشێوەی ڕێک وپێک ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ