کانونی دوھەم 01, 2024 15:00 Asia/Tehran

کۆمیساریای فریاگوزاری و کاردیتنەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی ڕێمی زایۆنی لەباری هاوکاریی ئەم ئاژانسە لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند؛ ڕژێمی زایۆنی زانارییگەلێکی بێ بنەما و بەلاڕێدابەری خستۆتە بەردەست.

فیلیپ لازارینی وتی کە ڕژێمی زایۆنی هەوڵ دەدات بە هێنانەئارای بانگەشەگەلێک دژ بە ئانڕوا، ئەم ئاژانسە لە پلانێکی سێ قۆناغیدا لە کەرتی غەززە وەدەرنێت.

کەناڵی دوازدەی تەلەڤزیۆنی ڕژێمی ئیسراییل ڕایگەیاندووە کە لە ڕاپۆرتی تەواو نهێنیی وەزارەتی دەرەوەی ئیسراییدا ڕاسپێری کراوە ڕژێمی ئیسراییل لە چوارچێوی پلانێکی سێ قۆناغیدا، ئانڕوا لە کەرتی غەززە وەدەرنێت. لە چوارچێوی ئەم پلانەدا لە قۆناغی یەکەمدا بانگەشەی هاوکاریی نێوان ئانڕوا و حەماس دەکرێت و لە قۆناغی دووەمدا چالاکییەکانی ئانڕوا لە کەرتی غەززە بەرتەسک دەکرێتەوە و داخواز لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی بەرپرسی ڕادەستی کردنی ڕاژەکاریی فێرکاری و چاودێری کۆمەڵایەتی لە فەلەستینییەکانی کەرتی غەززە دەست پێ دەکات و لە قۆناغی سێهەمدا هەموو فەرمانبەرێتییەکانی ئانڕوا دەگوازرێتەوە بۆ ئەو دەستەی کە پاش شەڕ بەرپرسی بەڕێوەبردنی کاروباری غەززە دەبێ .

"فیلیپ لازارینی" کۆمیساریای گشتیی ڕێکخراوی ئانڕوا لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی ڕێمی زایۆنی لەباری هاوکاریی ئەم ئاژانسە لەگەڵ حەماس ڕایگەیاند؛ ئیسراییل بە خستنەبەردەستی زاناریگەلێکی بێ بنەما و بەلاڕێدابەر، هەوڵ دەدات بەستێن خۆش کات بۆ وەدەرنانی ئانڕوا لە غەززە . 

سەرپەیڤ