کانونی دوھەم 02, 2024 13:30 Asia/Tehran

سەرۆکی پێشووی هەواڵگریی عەرەبستانی سەعودی وتی کە ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لەلایەن بزووتنەوەی حەماس دژ بە داگیرکەران لە حەوتی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو، سیمای رژیمی زایۆنی لەپێش چاوی جیهانیان خست.

"ترکی فیصل" سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان وتی: هەڵمەت و هێرشی حەماس لە رۆژی حەوتی ئۆکتۆبردا بۆسەر رژیمی ئیسرائیل و چۆنیەتی جێبەجێکرانی ئەو هێرشە، ئەو قەڵا پتەوەی زایۆنییەکان لەدەورووبەری غەززەدا رۆیان نابوو، شوێنهاتی زۆر گرینگی بەدواوە بوو."

ناوبراو وتی: گرینگترینی ئەو شوێنهاتانە، لەبەرچاوخستنی ئەو وێنە بوو کە زۆربەی خەڵکانی جیهان بوویان، ئەویش ئەوە بوو کە رژیمی ئیسرائیل لەهەمبەرهەرهێزێکدا کە بتوانێ ململانێی لەگەڵدا بکا، یان لەناوچەدا بەرەوڕووی ئاڵنگاریی یان کێشەی بکا، پارێزراو و خۆراگرە، بەڵام پاش هێرشی حەوتی ئۆکتۆبر، ئەو وێنەو بۆچوونە لەبارەی رژیمی ئیسرائیل بەتەواوەتی لەبەین چووە.

سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی هەواڵگریی عەرەبستان وتی: دووهەم شوێنهاتی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ئەوەیە کە "پرسی فەلەستین زیندوویەو نەمردووە، چونکە چەند لایەنێک لە ساڵانی ڕابردوودا ئیدیعایان کردووە کە پرسی فەلەستین لەبیر چۆتەوەو ئیدی هیچ گرینگیەکی پێ نادرێ".

سەرپەیڤ