دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنی یاسای گۆڕینی دادەوانیی هەڵوەشاندەوە
دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنی، یاسای هەراسازکەری گۆڕینی سیستەمی دادەوانی هەڵوەشاندەوە کە ببووە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی سیاسی قوووڵ لە فەلەستینی داگیرکراودا.
دادگای باڵای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە کۆی پازدە دادوەری دادگای باڵای ڕژیمی زایۆنی، ٨ کەسیان دەنگیان بە هەڵوەشاندنەوەی یاسای هەراسازکەری گۆڕینی سیستەمی دادەوانی دا، ئەوە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا لەلایەن ئەم دادگایەوە هیچ یاسایەکی بنەڕەتی هەڵنەوەشرابوویەوە.
چاکسازیی لە سیستەمی دادەوانی کە لە لایەن بەشێک لە سەرکردەکانی پارتی لیکودەوە بە مەبەستی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دادگای باڵا و هەروەها زیادکردنی دەسەڵاتی پارتە ڕاستڕەوەکان دەستیپێکرابوو، بووە هۆی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا.
یائیر لاپید، سەرۆکی پارتی "یەش عەتید" بە مانای (داهاتوویەک هەیە)، وەک سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لە ئیسراییل، بە توندی دژایەتی ئەم بابەتەی کرد و دەستی دایە هەوڵێکی بەربڵاو لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەم ڕژێمەدا بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم گەڵاڵەیە.
لە گەڵاڵاکەی کابینەی نەتانیاهوودا ناسراو بە "گۆڕینی یاسای دادەوانی" کە دانیشتووانی فەلەستینی داگیرکراو بە کودەتایەک دژ بە یاسای بنەڕەتیی دەزانن، بازنەی دەسەڵاتەی سیستەمی دادەوانی ئەم ڕژێمە بەرتەسک دەبێتەوە و لەهەمبەردا توانا و دەسەڵاتی دەزگەی کارگێڕی و دەزگەی یاسادانەر لەم ڕژێمەدا بەهێزتر و بتەوتر دەبێ.