کانونی دوھەم 03, 2024 13:30 Asia/Tehran

بەرپرسانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانی یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشەکەی ئەمریکا، ڕایانگەیاند کە واشینگتۆن و لەندەن باجێکی قورس دەدەنەوە لەبەر ئەو هێرشەی کردیانە سەر هێزی دەریایی یەمەن.

ڕۆژی یەکشەممە هاوپەیمانی ئەمریکایی هێرشی کردە سەر بەلەمێکی هێزی دەریایی یەمەن لە دەریای سووردا کە لە ئەنجامدا ١٠ ئەفسەری هێزی دەریایی یەمەن گیانیان لەدەستدا. "عەلی ئەلقەحوم"، ئەندامی باڵای مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لەم پێوەندییەدا ڕایگەیاند: هێرشکردنە سەر بەلەمی هێزی دەریایی یەمەن لە دەریای سوور دەروازەیەک دەکاتەوە کە هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆی داناخرێتەوە. ئەلقەحوم وتیشی: هاوپەیمانیی ئەمریکایی بە هێرشکردنە سەر بەلەمی هێزی دەریایی یەمەن ئاگری شەڕێکی هەڵگیرساند کە هەرگیز ناتوانن بە ئاسانی لێی دەربچن و باجەکەی گەلێک قورس دەبێت بۆیان. محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەنیش لەم بارەوە ڕایگەیاند کە تاوانەکەی واشینگتۆن بێ وەڵام نامێنێتەوە.

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا بەرەوڕووی دەرئەنجامەکانی پەلاماردانی بەلەمەکانی هێزەکانی یەمەن لە دەریای سوور دەبنەوە. ناوبراو ڕاسپێری بە هەموو وڵاتان کرد کە وشیار بن پێیان نەکێشرێتە نێو پلان و  پیلانەکانی دوژمنی ئەمریکایی کە ئاکامی ئەوانیش گیرۆدەبوون لە دەریای سوورە. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختیشی کرد: چالاکیی هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای سوور بۆ پاراستنی کەشتیی ئیسراییلی پێش ناگرێ بە پشتیوانیکردنی یەمەن لە خەڵکی غەززە.

سوپای یەمەن لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگریی گەلی فەلەستین دەستی گرت بە سەر چەندین کەشتیی زایۆنی یان ئەو کەشتییانەی بۆ گەیشتن بە فەلەستینی داگیرکراو لە دەریای سوور و گەرووی بابولمەندەبەوە تێدەپەڕین. هێزەکانی سوپای یەمەن بەڵێنمەند بوونە هەتا ئەوکاتەی ڕژێمی ئیسراییل کۆتایی نەهێنێ بە پەلامارەکانی بۆ سەر غەززە، پەلامارەکانیان بۆ سەر گەمیی زایۆنی و یان هەر گەمییەک کە بەرەو فەلەستینی داگیرکراو دەچێ، بەردەوام دەکەن.  

سەرپەیڤ