وەزیری بەرگری یەمەن: بێتوو پەلامار بدرێین وڵامی بەهێز دەدەینەوە
ژینڕاڵ محمد عاتیفی وەزیری بەرگری یەمەن ڕایگەیاند کە وڵامی هێزەکانی یەمەن بە دەستدرێژکاری ئەمریکا بۆسەر هێزە دەریاوانیەکانی وڵات توندو هێزمەندانەو لەسەرووی لێکدانەوە جەنگیەکانی ئەمریکاوە دەبێ.
وەزیری بەرگری یەمەن لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی فەرماندەرانی ئەرتەشی وڵاتەکەی هەروەها ڕاشیگەیاند کە با ئەمریکاو ئینگلیزو فەرانسا بزانن کە ئێمە دەستدرێژی بۆسەر خۆمان قەبووڵ ناکەین و لەبەرامبەری دا ڕادەوەستین، چونکە بیروبڕوای جەنگی هێزە چەکدارەکانی یەمەن پشتئەستوورە بە تاکتیک و هەوڵ بۆ وەدەستهێنانی سەرکەوتنی جەنگی بەسەر دوژمن دا.
ناوبراوی بە ڕاشکاویش ڕایگەیاند کە ئەمریکاو ئیسڕائیل پێ یان وایە کە چەندی بۆیان بکرێ دەتوانن دڕندەکاری بکەن بەرامبەر بە ژن و منداڵی غەززەو کەس بەریان پێ ناگرێ، بەڵام خودا خەڵکی یەمەنی هەڵبژاردوە کە یارمەتی بکەنە خەڵکی فەلەستین لەبەرامبەر ئەو دوژمنانەدا.
ناوبراو وریایی دایە ڕژیمی زایونیستی و هاوپەیمانەکانی کە دەریای سوور بۆیان دەبێتە داوو بۆسە، تاکاتێک کە واز نەهێنن لە گەمارۆو دڕندەکاریەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی غەززە.