هەڵوێستی ئەمریکا بەدژی یەمەن تێچوویەکی زۆری دەبێ بۆ ئەمریکا
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی بزووتنه وه ی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە پێم وایە بێتوو شەڕ هەروا بەردەوام بێ ئومەتە عەرەبی و ئیسلامیەکان بەرەبەرە دێنە نێو ئەو شەڕەوە.
محمد بەخیتی پێداگری کرد کە بەردەوامی هەڵوێستی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕووبوونەوە لەلایەنی مۆڕاڵی و جەنگیەوە بۆ ئەو وڵاتە یەگجار پڕ تێچوو دەبێ.
محمد بەخیتی ڕایگەیاند کە ئەو سیاسەتە دواجار دەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی زاڵخوازی ئەمریکا لە ناوچەکەداو لەگەڵ هاوپەیمانەکانی کە لەبەرامبەر خۆڕاگری فەلەستین لە غەززە لەپانتایەکی کەمی پڕحەشیمەت دا ناکام بوون، چۆن دەتوانن بەربەرەکانی بکەن لەگەڵ وڵاتان و هێڵی خۆڕاگری.
لەهەمان کات دا بەرپرسی شاندی وتووێژکاری سەنعا هەڵوێستی یەمەنی بەئاراستەی پاڵپشتی لە کەرتی غەزە بەمافێکی بەرپرسیارانە زانی.
محمد عەبدولسەلام لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی و جموجوڵەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بۆ خزمەتی ئەو ڕژیمە هەڕەشەیەکە لەسەر ناوچەکەو وڵاتانی کەناری دەریای سوورو هەربۆیە با ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی واز بهێنن لە لۆژیکی ملهوڕانە.