یاییر لاپید: نەتانیاهوو شیاوەتیی سەرۆکایەتیی کابینەی نییە
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کابینەی ئەم ڕژێمە توانا و شیاوەتیی بەڕێوەبردنی شەڕی نییە، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بنیامین نەتانیاهوو شیاوەتیی ئەوەی نییە کە سەرۆکی کابینە و سەرۆک وەزیران بێت.
یاییر لاپید وتیشی: بێنی گانتێس، غازی ئایزنکۆت و گیدۆن ساعر دەبێ لە کابینەی نەتانیاهوو دووربخرێنەوە؛ چونکە ئەم کابینەیە توانای بەڕێوەبردنی شەڕی نییە و نەتانیاهوویش شیاوەتیی ئەوەی نییە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی کابینە بێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: ساڵی ٢٠٢٤ بەتەواوەتی ساڵێکی جیاواز دەبێت، ئەو کەسەی ئەم کارەساتەی لێکەوتەوە لە سەر پۆستەکەی نامێنێتەوە. ئەو توندڕەوانە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان و نەتانیاهوویش دەگەڕێتەوە ماڵی خۆی.
لاپید پێی داگرت: ئێمە دەبێت لەنێوان ئەو وێرانکارییەی کە ساڵی ٢٠٢٣ کابینەی نەتانیاهوو وەڕێیخست و ئەو چاکسازییە گەورەی ساڵی ٢٠٢٤ لە کابینە ڕوودەدات، یەکیان هەڵبژێرین. من دەزانم ئیسراییلییەکان چی هەڵدەبژێرن، بۆیە دەبێت کابینەکەی نەتانیاهوو هەڵبوەشێتەوە.
شایانی باسە تەشەنەی کێشە و ناکۆکیی نێوان سەرکردەکانی ڕژێمی زایۆنی سەبارەت بە تاوانبارانی شکستی ئیسراییل بەرامبەر بە خۆڕاگریی فەلەستینیش، ئەو بگرە و بەردە و کێشمەکێشە ناوخۆییانەی گەلێک قووڵتر و بەربڵاوتر کردووە.