کانونی دوھەم 13, 2024 14:00 Asia/Tehran

ڕژیمی زایونیستی بۆیەکەم جار لەمێژوە ساختەکەی داو لە نێو دوسیەیەک کە ئەفریقای باشوور بەدژی ئەو ڕژیمە بە تۆمەتی کۆمەڵکوژی و ژینۆساید پێکی هێناوە لەبەردەم دیوانی نێونەتەوەیی داگەری لاهەدا ئامادە بوو.

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونیستی بە توەرەییەوە دژکردەوەی نیشان دا بەرامبەر بە یەکەم دادگای ڕاگەیشتن بە دڕندەکاریەکانی ڕژیمەکەی لە دیوانی نێونەتەوەیی داگەری لاهە.

بنیامین نەتانیاهۆ نەیتوانی توڕەیی خۆی لە ئەفریقای باشوور لەبەر هێنانەئارای ئەو دۆسیەی سکاڵایە بەدژی زایونیستەکان لەو دادگایە بشارێتەوەو وتی: دووڕویی و نیفاقی ئەفریقای باشوور سەری لەئاسمان کوتاوە.

ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەشی کرد کە لەکاتێکدا کە ئیسڕائیل بەردەگرێ بە کۆمەڵوژی گەلی خۆی تۆمەتبار دەکرێ بە ژینۆسایدی گەلێکی دیکەو لەکاتێکدا ئێمە خەبات دەکەین لەگەڵ درۆبڵاوکردنەوەو تیرۆریزم ئەو بابەتە پێچەوانە بۆتەوە.

ناوبراو هەروەها بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ئەرتەشی ئیسڕائیل کە خاوەن ڕەوشت ترین ئەرتەشی جیهانە تۆمەتبار دەکرێ بە دڕندەکاری نێو شەڕ.

سەرپەیڤ