بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە فەلەستینی داگیرکراو بۆ وەلانرانی نەتانیاهوو
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە هەزاران کەس لە فەلەستینی داگیرکراو خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و داوای لابردنی نەتانیاهوو لەسەر پۆستەکەیان کرد
خۆپیشاندەران لە شاری حەیفای داگیرکراو گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد و خوازیاری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی خێرا و دوورخستنەوەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بوون.
هەزاران شارۆچکەنشینی زایۆنی هەروەها ڕۆژی شەممە لە تێلاڤیڤدا خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد و دژایەتی خۆیان لەگەڵ سیاسەت و کردەوەکانی کابینەی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند و خوازیاری واژۆکردنی دەستبەجێی ڕێککەوتننامەی نێوان تاقمە فەلەستینیەکان و ئیسراییل بۆ ئاڵوگۆڕی دیلی فەلەستینی بە گدەسبەسەرکراوانی خۆیان بوون کە لای گرووپەکانی خۆڕاگریدان.
خۆپیشاندەرانی تووڕەی زایۆنی جەخت لەوە دەکەنەوە کە گەڕانەوەی دەستبەسەرکراوان لە غەززە دەبێ ئەولەوییەتی سەرەکی حکوومەت بێت، بەڵام بنیامین نەتانیاهوو بەبێ گوێدانە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانن بەردەوامە لە شەڕەکەیدا لە کەرتی غەززە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی شەڕی غەززە بە تەواوەتی ڕانەگیردرێ، هەرگیز لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دانوستان ناکەن و سەرانی ڕژێمی زایۆنیش هەرگیز ناتوانن بەبێ ئازادکردنی دیلە فەلەستینییەکان دەستبەسەرکراوەکانی خۆیان ئازاد بکەن .