کانونی دوھەم 17, 2024 09:30 Asia/Tehran

لە هێرشێکدا بە ئۆتۆمبێل و چەکی سارد لە شاری ڕەعانانا (Ra'anana) لە باکووری تێلاڤیڤ، شارۆچکەنشینێکی زایۆنی کوژرا و لانیکەم چوار کەس برینی کارییان لێکەوت.

 لە هەڵمەتێکی دژە زایۆنیدا لە باکووری تێلاڤیڤ، ژنێکی شارۆچکەنشین کوژرا و ١٩ کەسی دیکەش بریندار بوون کە ٤ کەسیان باری تەندروستییان نالەبارە. 

 ژێدەرە هەواڵییەکان باسی هەڵمەتێکی کردنەژێرەوە و هەڵمەتێکی دیکەی بە چەقۆ لە سێ گەڕەکی ناوچەی ڕەعانانا دەکەن لە باکووری تێلاڤیڤ کە برینداربوونی ١٩ زایۆنی لێکەوتەوە. بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هەڵمەتی شەهادەتخوازانە لە ڕەعانانای هەڵکەوتوو لە باکووری تێلاڤیڤ لە فەلەستینی داگیرکراودا، وەڵامێکی سروشتییە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی گەلی فەلەستین.

بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوا پیرۆزبایی ئۆپراسیۆنی دژە زایۆنیی شارۆچکەی ڕەعانانا لە باکووری تەێلاڤیڤ کرد و جەختی کرد: ئەم ئۆپەراسیۆنە کاردانەوەیەکی ئاسایی و سروشتییە بەرامبەر بە تاوانەکانی داگیرکەران دژی گەلی خۆڕاگری فەلەستین. جەهادی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕاشکاوانە رایگەیاند:پێداگری و سووربوونی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لەسەر بەردەوام کردنی سیاسەتی کوشتن و سەرکوت کردن و تیرۆری دژی فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا و بەیتولموقەدەس کە بە تەواوی بێ ئەنجامە و شکست هێنانی حەتمییە و ئەم تاوانانەی داگیرکەران ناتوانن ڕێگریمان لێبکەن لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە جەهادییەکانمان و جەختکردنەوەمان  لە سەر خۆڕاگری وەک تەنیا بژاردە بۆ ڕزگارکردنی خاکەکەمان.

سەرپەیڤ