کانونی دوھەم 27, 2024 13:00 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە ئەفسەرێکی پلەبەرزی زایۆنیست لە شەرەکەی غەزەدا کوژراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریە زایۆنیستەکان ئەفسەرێکی پلەبەرزی زایۆنیست سەر بە گوردانی ئەندازیاری هەشتهەزارو سەدو حەفتای تیپی جڤعاتی لە شەڕیکەی باشوری کەرتی غەزەدا کوژراوەو گوردانەکانی عیزەدین قەسامێش ڕایگەیاند کە بەهۆی کردنە ئامانجی کۆبوونەوەی چەکدارانی زایۆنیستی لە بینایەک لە ڕۆژئاوای خان یۆنس چەندین زایۆنیست کوژران و بریندار بوون.

سەرچاوە زایۆنیستیەکان هاوکات ڕاشیانگەیاند کە لەماوەی بیست و چوار کاتژومێری ڕابردوو سی و هەشت ئەفسەرو چەکداری ئەو ڕژیمە لە کۆبوونەوەکانی غەزەدا بریندار بوون.

ئەرتەشی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە لەدەسپێکی هەڵمەتەکەی باهۆزی ئەقساوە تاکووئێستا دوو هەزارو حەوسەدو چلو هەشت چەکداریان بریندار بوون و لەدەسپێکی پەلامارە وشکانیەکەشیانەوە هەزارو دووسەدو پەنجاو هەشت ئەفسەرو چەکداریان بریندار بوون و سێسەدو نەوەدو شەش ئەفسەرو چەکداریشیان هەروا لە نەخۆشخانەکان دا خەوێندراون و لەچارەسەری پزیشکی دان کە برینی سی و هەشت کەسیان قورسە.

سەرپەیڤ