شوبات 11, 2024 12:00 Asia/Tehran

سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وتی: هیچ ترسێکمان نیە لە هەڕەشەو گوڕەشەکانی دوژمنی زایۆنیستی و ئەگەر سوپای داگیرکەر بیەوێ دەسدرێژیی بکاتەسەر مەترێکی خاکی لوبنان، هێزمەندانە لەهەمبەریدا ڕادەوەستین.

"نەبیی بێرری"سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژەی بە هەڵوێستی شێلگیرانەی بزووتنەوەی ئەمەل لەمەڕ بەرەڤانیی لە لوبنان، وتی: هەمووان بزانن و ئاگاداربن کە هەڕەشەی پەیتاپەیتای بەرپرسانی زایۆنی هەرگیز نامانترسێنێ و ئەگەر سوپای داگیرکەر بیەوێ، مەترێک بێتەنێو خاکی لوبنان، ئێمە وەک بزووتنەوەی ئەمەل بەتەواوەتی ئامادەی بەرەڤانیی لە وڵاتین.

"حوسێن ئەلنمر" بەرپرسی حیزبوڵڵا لە ناوچەی "بوقاع"ی لوبنان وتی: دوژمنی زایۆنی، لە هێنانەدی ئامانجەکانی لە شەڕی غەززە، بێ ئاکام بوو و لە دەسپێکی شەڕی دژ بە غەززە، خۆڕاگریی لوبنان دەستی کرد بە پاڵپشتیی لە خۆڕاگریی فەلەستین، دوژمنی لە کەرتی سنوریی خافڵاند، هێزەکانی کردەئامانج و کەرەستەو چەکئامێرەکانی تێکشکاند و شارۆچکەنشینانی ئاوارە کرد.

ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر دوژمنی زایۆنی، رەفتارێکی گەمژانە بکا، وانەیەکی لەبیرنەکراوی پێ دەدرێ.

سەرپەیڤ