شوبات 15, 2024 07:00 Asia/Tehran

دژبەرەکانی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی شەوی سێ شەمەی ڕابردوو لەبەردەرکی وەزارەتی شەڕی ئەو ڕژیمە لە تلاویڤ کۆبوونەوەو خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی نەتانیاهۆو کابینەکەی بوون.

بەشداربوانی ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتیە دژایەتی خۆیان لەگەڵ بەردەوامی شەڕ لە کەرتی غەزە بەتایبەت لە ڕەفەح ڕاگەیاندوەو ئەوەش لەکاتێکدایە کە میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندوە کە نەتانیاهۆ گەڵاڵەی پێشنیارکراوی مووسادو شاباک"ی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بەرپەرچ دایەوە.

خۆپیشاندەران بە ڕەخنە لە هەڵوێستی شەڕخوازانەی ناوبراوو بێ دەسەڵاتی و شکستەکانی لە غەزە ڕایانگەیاند کە پێویست ناکا نەتانیاهۆوو کابینەکەی مل بدەن بە ئاگربڕو وێرای ئازادکردنی دیلە فەلەستینیەکان و گیراوە زایۆنیستیەکانیش هەر ئازاد بکەن.

بەرلەمە حەماس خوازیاری ڕاگیرانی بەتەواوی پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەزەو چوونەدەری چەکدارەکانی لەو کەرتە ببوو، ئەوەش لەکاتیکدایە کە زۆر لە وڵات و  بنیاتە مافی مرۆیەکان وریاییان دابوو کە پەلاماردانی ڕەفەح لەلایەن ئەو ڕژیمەوە، کە زۆرتر لەنیوەی حەشیمەتی ئەو کەرتە لەدەسپێکی شەڕەکەوە پەنایان بۆ ئەوێ بردوە کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

سەرپەیڤ