شوبات 17, 2024 09:00 Asia/Tehran

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، ڕایگەیاند، کەشتیەکی ئینگلیزی لە کەنداوی عەدەن، کراوەتە ئامانج.

سەرتیپ"یەحیا سەریع" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەتا کۆتایی دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆی سەر خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەززە، پێش گرتن بە هاتووچۆی کەشتییە ئیسرائیلییەکان یان ئەو کەشتیانەی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەچن لە دوو دەریای سور و عەرەبیدا، بەردەوام دەکەن.

یەحیا سەریع وتیشی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە چوارچێوەی مافی بەرەڤانیی ڕەوا لە یەمەن، بۆ وەڵامدانەوە بە دەسدرێژکارییەکانی ئەمریکاو ئینگلیز و پێداگریی لەسەرهەڵوێستی پراکتیکی بۆ داکۆکی لە خەڵکی فەلەستین، هەنگاوی زیاتر دەنێن.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن داوا لە هەموو ئازادیخوازان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەن، بۆ پاڵپشتی لە برادەرەکانمان لە کەرتی غەززەو ئیدانەی تاوانی زایۆنییەکانی جێی داکۆکیی ئەمریکاو ئینگلیز، هەڵوێستی کردەیی جیددیی بگرنەبەر.

سەرپەیڤ