شوبات 17, 2024 10:00 Asia/Tehran

تێکهەڵچوون و ناکۆکی لە ئەنجومەنی شەڕی رژیمی زایۆنی، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

میدیا ناوخۆییەکان لە تەلاویڤ پشت راستیان کردەوە کە کێشەو ناکۆکی لە ئەنجومەنی جەنگی رژیمی زایۆنی، گەیشتووەتە ئەوپەڕی و نەتانیاهو وەک سەرۆک وەزیران و"گانتز" ئەندامی کابینەی جەنگ، زۆر بەدەگمەن پێکەوە قسە دەکەن.

"گادی ئایزنکوت" ئەندامی کنێستی ئیسرائیل(پەرلەمان) رەخنەی گرتووە لە بڕیارەکانی نەتانیاهو لەبارەی شاندی وتووێژکار لە ڕێککەوتنی گۆڕینەوەی گیراو و یەخسیران و تیمی نەتانیاهو لەو بارەوە بە تیمێکی لاواز دەزانێ.

"مەعاریۆ"ش ڕاپۆری دا، بەپێی ڕاپرسییەک، لانیکەم٤٥ لەسەتی ئیسرائیلیەکان نەیاری بڕیاری نەتانیاهون لەمەڕ نەناردنی شاندی وتووێژکار بۆ قاهیرە.

رۆژی ڕابردووش، تەلاویڤ شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی خێزانی گیراوانی ئیسرائیلی بوو و ژمارێک ناڕازیی، ئەو ڕێگاو شەقامانەیان داخست کە دەچنەوە سەر بینا دەوڵەتییەکان.

شارۆچکەنشیانی زایۆنی، بەدژ کابینەو بەتایبەت بینامین نەتانیاهو-سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی دروشمیان دا. 

سەرپەیڤ