شوبات 19, 2024 07:00 Asia/Tehran

هەزاران کەس شەوی ڕابردوو لە تێلاڤیڤ بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان، خوازیرای ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکان و دەستبەسەرکراوانی زایۆنی بوون.

هەزاران زایۆنی لە خۆپیشاندانێکدا لە شەقامی "کابلان"ی تێلاڤیڤ خوازیاری واژۆ کرانی ڕێککەوتنی خێرا لەگەڵ خۆڕاگریی فەلەستین بوون لەسەر ئازادکرانی دیلە فەلەستینییەکان و دەستبەسەرکراوانی ئیسراییلی و هەروەها بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن. ناڕازییان هەروەها دەستیاندایە درووشمدان دژ بە کابینە و خودی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی. ئەوە لە کاتێکدایە کە ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەی ڕابردوویش باسی بەردەوام بوونی کۆبوونەوەی بنەماڵەکانی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی لە شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتانیاهووی سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە لە تێلاڤیڤیان کردبوو.

ناڕازییان لە ناوچەی "کریا" لە تێلاڤیڤ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و خوازیاری گۆڕدرانەوەی دیلە فەلەستینییەکان بە دەستبەسەرکراوانی زایۆنی بوون. ئەوان لافیتەگەلێکیان بە دەستەوە بوو کە درووشمی شەرمەزار کردنی جێبەجێ نەکرانی ئەو دیلبەدیلەیان لەسەر نووسرابوو. ئەم خۆپیشاندانە دوابەدوای ئەوەی ئەنجام دەبێ کە ژێدەرە فەرمییەکانی تێلاڤیڤ وتوویانە کە دانوستان بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوانی زایۆنی  و دیلە فەلەستینییەکان تا ئێستا بێ دەسکەوت بووە. 

سەرپەیڤ