شوبات 22, 2024 13:00 Asia/Tehran

لە ئەنجامی پەلاماری سوپای رژیمی زایۆنیستی بۆسەر باشوری لوبنان، ژنێک شەهیدو چوار کەسی دیکە لەوان کچێکی منداڵ بریندار بوون.

هێرشی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی رژیمی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەیەکی هەڵکەوتوو لەنێوان دوو شارۆچکەی "ئەلمەنسوری" و"مەجدەل زۆن" لە باشوری لوبنان بووە. کەناڵی ئەلمەیادینیش پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، سوپای رژیمی زایۆنی هێرشی کردۆتەسەر شارۆچکەکانی "ئەلخەییام" و "مروحین".

ئەوە لەکاتێکدایە کە سوپای رژیمی زایۆنیستی سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دەورووبەری شارۆچکەکانی "زەهیرە"، "یارین" و"ئەلجبین" لەباشوری لوبنانی تۆپباران کردووە .

حیزبوڵڵای لوبنان لەچەند مانگی رابردوودا و پاش تاوانکاریی سامناکی رژیمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززەو خەڵتانی خاک وخوێن کردنی ژمارێکی زۆر لە فەلەستینیەکان لەو ناوچەیە، بنکەو سەربازگەکانی ئەو رژیمەی لەباکوری سەرزەوینە داگیرکراوەکان کردۆتە ئامانج، بابەتێک کە بووەتە مایەی ترس و تۆقانی زایۆنییە شارۆچکە نشینەکان لەو ناوچانەدا. تائێستا دەیان ەهزار زایۆنی لەترسی هەڵمەتەکانی خۆڕاگریی، لە شارۆچکەکانی نزیک سنورەکانی لوبنان هەڵاتوون.

سەرپەیڤ