دانپێدانانی ڕژێمی زایۆنی بە کوژرانی یەکێک لە سەربازەکانی
سوپای ڕژێمی زایۆنی دانیناوە بە کوژرانی سەربازێکی دیکەیدا لە کەرتی غەززە.
ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی لیوای تایبەتی "گەفعاتی" لە شەڕەکانی باشووری کەرتی غەززە کوژراوە و سێ ئەفسەری دیکەش برینی قووڵیان لێکەوتووە. بەو پێیەش ژمارەی ڕاگەیەندراوی سەربازانی کوژراوی ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە لە ٧ی ئۆکتۆبری٢٠٢٣ (١٥ی ڕەزبەر) تا ئێستا گەیشتۆتە ٥٧٨ کەس.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقساوە، سوپای زایۆنی هێدی هێدی ڕۆژانە ناوی چەن سەربازێکی کوژراوی خۆی ڕادەگەیەنێت. ئەو کردەوەشی لەبەر ژماری بانی کوژراو و بریندارانی هێزە زایۆنییەکان لە شەڕی غەززە و ترس لە کاردانەوەی زیاتری لە نێوخۆی فەلەستینی داگیرکراودایە. ئامار و ناوی ئەو سەربازانەی ڕژێمی زایۆنی کە لە شەڕی غەززەدا کوژراون، بە پێی پلان و فەرمانی ئەم ڕژێمە و دوای دەرکرانی مۆڵەتی تایبەت، بڵاو دەبنەوە و ناوە ڕاگەیەندراوەکان پێوەر نین بۆ ژمارەی ڕاستەقینەی ئەوانەی کوژراون.