شوبات 27, 2024 12:00 Asia/Tehran

نوێنەری ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بەرامبەر خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ناکۆکیی نێوان ئەمریکاو رژیمی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە، ناکۆکیی زێڕینگەرییە، وتی: سوپای یەمەن بە ئەنجامدانی هەڵمەتەکەی لەئاراستەی پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین لەدەریای سوردا توانی کۆتایی بێنێ بە زاڵێتی واشنگتۆن بەسەر دەریاکان و ڕێگائاوییەکان.

"ئیبراهیم موسەوی" ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداریی بەرامبەر خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وتی: کەڵک وەرگرتنی ئەمریکا لە ئیمتیازی ڤیتۆ دژ بە وەستاندنی شەڕ لە کەرتی غەززە، بەمانای هاوبەشبوونی واشنگتۆنە لە تاوانکاریی کۆمەڵکوژیی دوژمنی زایۆنی لەدژ گەلی فەلەستین.

ناوبراو هەروەها وتی: رژیمی زایۆنیستی، پێگەی سەربازیی ستراتژیکی هێڵی پێشەوەی واشنگتۆن و ڕۆژاوایە.

ئەو پەرلەمانتارە لوبنانییە لەدرێژەی قسەکانیدا وێڕای ئاماژە بە هەنگاوەکانی سوپای یەمەن بەدژ رژیمی زایۆنی و تووشی ئاستەنگ کردنی ئەمریکا، وتی: یەمەن زاڵێتی یەکلایەنەی ئەمریکا بەسەر دەریاو ڕێگا ئاوییەکانی هەرەس پێ هێناوە.

نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بەرامبەر خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژە بە پاوەجێی دانیشتووانی غەززە وتی: پاوەجێی و خۆڕاگریی چەند مانگەی دانیشتووانی غەززە لەهەمبەرمەکینەی جەنگیی وەێرانکەری رژیمی زایۆنیستی و لەهەمبەر گەمارۆ، کوشت و بڕ و کەڵک وەرگرتنی تەلاویڤ لە برسی ڕاگرتنی خەڵک وەک کارتێکی گوشار، کەم وێنەیە.

خۆڕاگریی غەززە، زۆر بەهێزەو توانای پاوەجێی و خۆڕاگریی بۆ درێژماوەی هەیە.

سەرپەیڤ