ئادار 07, 2024 11:00 Asia/Tehran

لەئاکامی پالامارە ئاسمانیەکەی سەرگوندی حەولای باشووری لوبنان لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە سێ ئەندامی بنەماڵەیەک شەهیدو تاقمێکی دیکەش بریندار بوون.

شەهیدکرانی ئەو سێ کەسە لەدوای ئەوەیە کە حیزبوڵڵا شەهیدکرانی ئەندامێکی خۆی لەئاکامی پەلاماری ئەو ڕژیمە لە باسووری لوبنان پشت راست کردبۆوە.

حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە حەسەن عەلی حسین"ی ناسراو بە موجاهید کە ئەندامی بوە لەئاکامی پەلارێکی ڕژیمی زایۆنیستی لەڕێگەی قودس شەهید کراوە.

ناوبراو خەڵکی گوندی جەولانی باشوری لوبنان و لەدایک بووی ساڵی هەزارو نۆسەدو شەست و سێ بوە.

شایانی باسە شەوی دووشەمیش پەلاماری ئاسمانی زایۆنیستەکان بۆسەر ناوەندێکی دەرمانی لە لوبنان سێ فریاگوزاری شەهید کردبوو.

سەرپەیڤ