وشداری ئەندامی باڵای ئەنساروڵڵای یەمەن: هەڵمەتی ئێمە تا کۆتایی هاتنی ژینۆساید لە کەرتی غەززە بەردەوامە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وشداری دا کە هەڵمەتەکانی ئەم بزووتنەوەیە بۆ سەر گەمییەکانی ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و ئینگلیز تا ئەو کاتەی بەردەوام دەبێ کە ژینۆسایدی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە ڕاگیردرێ.
«علی البخیتی» دوێنێ شەممە راشکاوانە ڕایگەیاند: ٣٧ مووشەک و درۆنمان تەقاندووە بەرەو گەمی و پاپۆڕشکێنی ئەمریکایی لە دەریای سووردا. بەخیتی وتیشی: پەیامە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانمان پێ گەیشتووە، بەڵام «سید عبدالملک الحوثی» ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا جەختی کردووە کە یەمەن، غەززە بە تەنیا ناهێڵێ.ئەم ئەندامەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وتیشی: ئێمە خوازیاری ڕاگیردرانی تۆکمە وتەواوی دەسدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، چوونەدەری هێزی داگیرکەرین و بێتوو ئەم دوو داخوازەی ئێمە بێنەدی، هەڵمەتەکانی ئێمەش ڕادەگیردرێن.
عەلی بەختیتی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تەنیا ڕێگای ڕاگیردرانی هەڵمەتەکانی ئەنساروڵڵا، راگیردرانی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیە، راشکاوانە رایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکانماندا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و تووندتر و بەربڵاوتریشی دەکەین.
ئەم ئەندامەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وتیشی: ژمارێک وڵاتی عەرەبی، مەسەلەی فەلەستینیان خستۆتە لا و دژ بە ئێمە پیلان دەگێڕن. بەخیتی لە کۆتاییدا وتیشی: سەربەخۆیی فەلەستینییەکان لە بڕیاردان، بۆتە هۆی ناڕەزایەتیی ئەمریکا.