یەحیا سەریع: هێرشمان کردۆتە سەر گەمیی "پینۆکیۆ" لە دەریای سوور
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند؛ سوپای یەمەن هەڵمەتی سەربازیی خۆی لە مانگی ڕەمەزان، مانگی جەهاد لە ئاراستەی یارمەتیدان و پاڵپشتی کردنی گەلی چەوساوەی فەلەستین و برایانی خەباتکارمان لە کەرتی غەززە درێژە پێ دەدەین.
یەحیا سەریع وتی: لە ئاراستەی فریاکەوتنی گەلی مەزڵوومی فەلەستین و وەڵامدانەوەی دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و ئینگلیز بۆ سەر وڵاتەکەمان، هێزی دەریایی سوپای یەمەن بە پشت بەستن بە خوای گەورە، هەڵمەتی دانەبەر هێرشی گەمیی "پینۆکیۆ"ی ئەمریکای لە دەریای سوور بە چەن مووشەکی دەریایی جێبەجێ کرد و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی پێکا.
هێزە چەکدارەکانی یەمەن سوور و پێداگرە لە سەر پێشگرتن بە هاتووچۆی گەمیی ئیسراییلی یان ئەو گەمییانەی لە دەریای سوور و دەریای عەرەبی بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو دەڕۆن و ئەم هەڵمەتانەی هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژییەکان کۆتاییان نەیەت و گەمارۆ لە سەر گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هەڵنەگیردرێ، هەر بەردەوام دەبێ.