شەهیدکرانی فەرماندەرێکی سەربازی حەماس لەئاکامی پەلاماری بەخۆفڕی زایۆنیستەکان بۆسەر باشوری لوبنان
سەرچاوە هەواڵدەریەکان ڕایانگەیاند کە "هادی عەلی محمد مستەفا"ی یەکێک لە فەرماندەرانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لەئاکامی هەڵمەتێکی بەخۆفڕی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان بۆسەر باشوری لوبنان شەهید بووە.
کەناڵی ئەقسا ڕایگەیاند کە "هادی عەلی محمد مستەفا"ی یەکێک لە فەرماندەرانی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسامی لقی سەربازی حەماس لە لوبنان لەئاکامی هەڵمەتێکی بەخۆفڕی زایۆنیستەکان لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر ئۆتۆمبیلەکەی لەنزیک چوارڕێیانی جادەی سوور بەرەو ناقورە لە باشوری ئەو وڵاتە شەهید کراوە.
بزوتنەوەی حەماس و گوردانەکانی قەسام بەو بۆنەوە سەرەخۆشیان کردوەو پێشتریش هەواڵنێری مەیادین ڕایگەیاندبوو کە خۆفڕێکی ئەو ڕژیمە تەقەی لە ئۆتۆمبێلێک لە دەروازەی کەمپی ڕەشیدیەی باشوری شاری سووری لوبنان کردوە.
تیرۆرکردنی فەرماندەو ئەندامانی باڵای گروپگەلی خۆڕاگری فەلەستینی بەشێکە لە پیلانی ئەو ڕژیمە لە لوبنان و سووریاو هەربەم ئاراستەیەدا بەرلەمەش زۆر لە فەرماندەرانی ڕامیاری و سەربازی گروپگەلی خۆڕاگری بۆوێنە ساڵح عاروری و ویسام حەسەن تەویل لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە تیرۆر کراون.