ئادار 19, 2024 09:30 Asia/Tehran

شەڕ و کێشمەکێشی نێوان سەرۆکانی رژیمی زایۆنیستی لەبارەی شکستهێنانی ئەو رژیمە لە شەڕی غەززە، هەروا بەردەوامە.

لە کاتێکدا کە "بتسلئیل سموتریچ" لە کاردانەوە بە لەپۆست لادرانە بەرفراوانەکان لەلایەن سەرۆکی ئەرکانی سوپا لە ریزەکانی فەرماندەی سوپای رژیمی زایۆنیستی، دەستی کردووە بە ناڕەزایەتی دەربڕین، "یائیر لاپید"ی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن لە کنێستی رژیمی زایۆنی، داوای لە ناڕازییان کرد، سەرەتا بەرپرسایەتی شکستی حەوتی ئۆکتۆبر قەبووڵ بکەن، دەست لەکاربکێشنەوەو ئینجا دەست بکەن بە رەخنەگرتن لە کەسانی دیکە.

یائیر لاپید لە کۆمەڵە توئیتێکدا نووسی؛ بێگومان بێنیامین نەتانیاهو شەڕ لە کەرتی غەززە دەدۆڕێنێ. ئەو لەو کۆمەڵە توئیتەدا روو لە نەتانیاهو نووسی: لەبیرت بێ کە تۆ لە حەوتی ئۆکتۆبەر(رۆژی هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا) سەرۆک وەزیران بووی، تۆ لەو شەڕەدا شکستت هێناو تەنانەت ناتوانی گیراوەکانیش بگەڕێنیەوە.

لاپید سەرلەنوێ خوازیاری بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێش وەختە بوو و هەڵبژاردنی، بە تەنیا ڕێگای بەهێزکرانی سوپای ئیسرائیل، و بنیات نانەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا زانی.

سەرپەیڤ