ئادار 31, 2024 13:00 Asia/Tehran

خاکی داگیرکراوی فەلەستین دوێنێ بوە گۆڕەپانی خۆپیشاندان بەدژی کابینەی زاڵ بەسەر ڕژیمی زایۆنیستی و ناڕازیەکان خوازیاری لەسەرکارلابرانی سەرۆک وەزیران و هەڵبژاردنی خێرای کەنێسێت بوون.

بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکان شەوی ڕابردوو دیسانەوە هاوکات لەگەڵ وەڕێخستنی خۆپیشاندانی سەرلەنوێ لەبەردەرکی وەزارەتی شەڕی ڕژیمی زایۆنیست لە شاری تلاویف، ڕایانگەیاند کە بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی ئەو ڕژیمە تەنیا کۆسپی سەرەکی سەر ڕێگەی کەسوکارە گیراوەکانیانە.

ئەو ناڕازیانە پێداگریان کرد کە بۆ ڕوخاندنی ڕژیمەکەی نەتانیاهۆ هەربۆخۆیان دەست بەکار دەبن، بنەماڵەی گیراوە زایۆنیستەکانی نێو ئەو ئەو خۆپیشاندانە، خودی نەتانیاهۆی بە هۆکاری هەروا لەبەندا مانەوەی زایۆنیستەکان ڕاگەیاندو کردەوەی نەتانیاهۆ دڕندەکارانەیەو بێتوو کارێک نەکەین بۆ لەسەر کارلابردنی ئیتر منداڵەکانمان نابینینەوە.

خۆپیشاندەرەکان دژایەتی لەگەڵ نەتانیاهۆیان بە دوائامانجی خۆیان ڕاگەیاندو "میدل ئیست مانیتۆڕ"یش ڕایگەیاند کە ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن پۆلیسی زایۆنیستەکانەوە بەشێوەیەکی توندو تیژانە سەرکوت کراوەو هاوکات چەند هەواڵنێریشیان دەست بەسەر کردوون کە بەنیازی ڕوماڵی ئەو ڕوداوە بوون.

سەرپەیڤ