نیسان 01, 2024 12:00 Asia/Tehran

لەمیانەی هەڵمەتێکی دژی زایۆنیستی گەنجێکی فەلەستینی لە بئرئه سەبع"ی باشوری خاکی داگیرکراو دوو چەکداری زایۆنیست کوژران.

"ناجی ئەبوو فەریح"ی گەنجی فەلەستینی خەڵکی شاری ڕەهت"ی دەڤەری نەقب له هەڵمەتێکی لەنەکاوو کتووپڕدا  بەهۆی چەکی ساردەوە شارۆچکەنشینێکی زایۆنیستی" لە بئرئه سەبعی باشوری خاکی داگیرکراو بریندار کرد.

میدیا زایۆنیستەکانیش ڕایانگەیاند کە "ناجی ئەبوو فەریح" لەدوای ئەو هەڵمەتە لەئاکامی تەقەی چەکدارانی ئەو ڕژیمە شەهید کراوە.

هەواڵێکی دیکەش ئەوەیە کە تۆپخانەکانی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنیستی ڕۆژهەڵاتی شاری دەیربەلەحی نێوەڕاستی کەرتی غەزەیان کردە ئامانج و  پاپٶرە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژیمەش تاوڵ و خیوه تی  دەربەدەرو پەرتەوازەکان و دەڤەری شالیهات"یان لە بەردەم  بەندەری خان یۆنسیان  کردە ئامانجی دڕندانەی خۆیان کە لەئاکامی دا ژنێک و منداڵێک شەهید بوون.

سەرپەیڤ