سانسۆڕی قەبارەو بارستایی هەڵمەتە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i426511-سانسۆڕی_قەبارەو_بارستایی_هەڵمەتە_مووشەکی_و_خۆفڕیەکەی_ئێران_لەلایەن_ڕژیمی_زایۆنیستیەوە
سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست مۆڵەت ناداتە میدیاکانی کە وێنەی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران ڕووماڵ بکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2024 05:45 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەریەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست مۆڵەت ناداتە میدیاکانی کە وێنەی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران ڕووماڵ بکەن.

کاناڵی بیست و چواری ڕژیمی زایۆنیست دانی ناوە بەوەدا کە مۆڵەتی ڕووماڵی وێنەی هێرشە مووشەکی و خۆفڕیەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراوی نیە.

ئەو میدیا زایۆنیستیە ڕایگەیاندوە کە وێنەو فیلمگەلێکی یەگجار زۆرتر لە هەڵمەتەکەی ئەمشۆمان لەبەردەستدایە کە ناتوانین هەموویان بڵاو بکەینەوە.

هەر لەم پەیوەندیەدا فایر ئەدویری توێژکاری جەنگی ئۆردۆنی کەناڵی جەزیرەی قەتەر ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست لە هەوڵ دایە کە بارستایی  زەبرخواردنەکانی بشارێتەوەو هەرچەندە هێشتا ڕێژەی زیانەکانی ئەو ڕژیمە هێشتا ڕوون نیە، دیارە ئێران تەواو لە هێزە مووشیکیەکەی خۆی کەڵکی وەرنەگرتوە، چونکە مووشەکی واوەدەنگی وای هەیە کە لەماوەی سێزدە خولەک دا دەگەنە خاکی داگیرکراوو ڕژیمی زایۆنیستی.