نیسان 14, 2024 18:00 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی ئیسرائیل بە گواستنەوەی ١٢برینداربۆ نەخۆشخانە

وتەبێژی نەخۆشخانەی "سوروکا" لە فەلەستینی داگیرکراوڕایگەیاند : لەپەلاماری ئێران بۆسەرناوچەباشووریەکان ١٢بریندارگوێزراونەتەوە بۆئەم نەخۆشخانەیە

کاربەدەستێکی سەربازی ئەمریکایش بە کەناڵی ئەلجەزیرەی وت خەرێکی لێکدانەوەی سەرەتایی زیان وخەساری پێگەیشتوو لە ئیسرائیل لەپەلامارەکەی ئێرانین.سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی شەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک هەواڵی هاوێژرانی دەیان خۆفڕومۆشەک بەرەو سەرزەویە داگیرکراوەکان وبنکەوناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی دا. لەئاگاداری نامەی سپاداهاتووە: لەوەلام بە جەنایەتە جۆربەجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلاماربۆسەر کۆنسولخانەی ئێران لەدیمەشق وشەهیدکرانی چەندکەس لە فەرماندە ومۆستەشارانی سەربازی وڵاتەکەمان لە سووریا ، هێزی هەوافەزای سپا، مەبەست وئامانج گەلێکی دیاریکراوی لەناوخۆی سەرزەویە داگیرکراوەکان بە هاوێشتن وتیگرتنی دەیان موشەک وخۆفڕ دایە بەرپەلامار.نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکانیش ڕایگەیاند: کاروکردەی سەربازی ئێران بەپێی بڕگەی ٥١ی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی بەرگری ڕەوا لەوەڵام بە دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرشوێنە دیپلۆماتیکەکانی وڵاتەکەمان لە دیمەشق بوو.

 

 

سەرپەیڤ