نیسان 17, 2024 03:00 Asia/Tehran

مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن شەوی ڕابردوو لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی بیرازکەری "وەعدەی سادق"ی لەو پیرۆزبایی کرد.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن لەم پێوەندییە تەلوفوونییەدا پێیداگرت لەسەر پشتیوانی کردنی سەنعا لە  ئۆپەراسیۆنی "وەعدەی سادق" لەپێناو پێشپێگری بە ڕژێمی زایۆنی و چەسپاندنی مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ وەڵامدانەوەی بەم ڕژێمە.

ئەلمەشات لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا هەروەها هەڵوێستی ژمارێک لە وڵاتان بە بەرگریی ئێران لە مافی سەروەری و سیادەی خۆی، شەرمەزار کرد و ئەوەی بە هەڵوێستێکی جێیشەرمەزاری زانی کە پیشاندەری پاشڕەوی بێشەرت و مەرج و کوێرکوێرانە لە زایۆنیزمی نێودەوڵەتی زانی. 

سەرپەیڤ