نیسان 16, 2024 14:29 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی ڕژێمی زایۆنی گەیشتە ئیمارات

وەزیری وزەی ڕژێمی زایۆنی ،بۆئەنجام دانی دیداری دیپلۆماتیکی دوولایەنە وبەشداری کردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزەنوێکراوودوپاتەکراوەکان گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی

ئیلی کۆهەن ،وەزیری وزەی ڕژێمی زایۆنی بۆئەنجام دانی دیداری دیپلۆماتیکی دوولایەنە وبەشداری کردن لە پرێس کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە نوێکراوەکان بەیانی ئەمڕۆسێشەممە شازدەی ئاوریل گەیشتە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی. بڕیارەلەم سەفەرەدا کوهین لەگەڵ کاربەدەستانی پلەبەرزی ئیمارات وهەروەها وەزیران وکاربەدەستانی وڵاتانی تری بەشداری کەر لەکۆنفرانسی نێودەوڵەتی دیدارولەبارەی بەهێزکرانی پێوەندی لە بواری وزە وتووێژ بکات.

لەم بارەوە کوهەن جەختی کرد: ڕووداوەکانی حەوتەکانی ئەم دواییە گرینگایەتی هاوکاری ئیسرائیل لەگەڵ دراوسێکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی سەلماند.وتیشی: تێدەکوشم کە بۆ بەهێزکرانی پێوەندی لەپێناوی پاوەجیی کران وسەقام وشکۆومەزنایەتی لەڕۆژهەڵاتی ناڤین هەوڵ بدەم .

 

سەرپەیڤ