نیسان 16, 2024 14:45 Asia/Tehran
  • تەقەی دڕندانەی زایۆنیەکان بەرەوئاوارەفەلەستینیەکان

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوەدەکەن کە داگیرکەرانی زایۆنی جارێکی تربە گەمارۆی شوێنی نیشتەجیی کرانی ئاوارەفەلەستینیەکان لە غەززەبەرەوئەوان تەقەیان کرد

هەواڵنێری ئەلمەیادین جەختی کردکە سەربازانی دەسدرێژکارقوتابخانەیەکیان کە شوێنی نیشتەجیکرانی ئاوارەفەلەستینیەکان لە بەیت حانون هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە بووە خستووەتەژێر گەمارۆی خۆیان .بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەندامانی زایۆنی سەرباری گەمارۆی ئەم قوتابخانەدەستیان دایە تەقەکردن بەرەو ئاوارە فەلەستینیەکان .میدیاعەرەبیەکان جەختیان کرد کە سەربازانی زایۆنی بەرەو ناوەندەکانی نیشتەکرانی ئاوارە فەلەستینیەکان لە بەیت حانون وەرێ کەوتوون وبەشێوەی بەربڵاوبەرەوئەوان تەقە دەکەن .ئەمەیەکەم جارنیە کە داگیرکەرانی زایۆنی بەرەو ئاوارە بێ پەنافەلەستینیەکان تەقەدەکەن. پیشترئەندامانی دەسدرێژکاری ڕژێمی زایۆنی چەندجارڕیزی ئاوارەفەلەستینیەکانیان کە چاوەڕیی وەرگرتنی یارمەتی مرۆڤ دوستانە لەکەرتی غەززە بوون داوەتەبەرگوللە. ئەم جەنایەتە دڕندانەیەی ڕژێمی زایۆنی بەڕادەیەک دوپاتکراوەتەوە کەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئێترهیچ کاردانەوەیەک لەبەرامبەری دا پیشان نادات. وەزاڕەتی تەندروستی غەززە وتی: ئاماروڕێژەی شەهیدان لە کەرتی غەززە لە بەرواری حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوو گەیشتووەبە ٣٣هەزارو٧٩٧کەس و٧٦هەزارو٤٦٥کەسیش هەتا ئێستاکە برینداربوونە.  

 

سەرپەیڤ