نیسان 16, 2024 15:34 Asia/Tehran
  • سەلماندنی کەڵک وەرگرتنی ئیسرائیل لەزیرەکی دەستکردبۆقەڵاچووی کەسانی ناسەربازی

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەڕاپۆرتێکدابە ئاماژەدان بە بەرەکوژی داگیرکەران لە دژی خەڵکی فەلەستین ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە سیستمەکانی زێرەکی دەستکرد بۆ بەرزبوونەوەی زیانەمرۆڤیەکان لە نێوان کەسانی ناسەربازی لەکەرتی غەززەو ڕۆخاندنی ژێرخانەکانی ناسەربازی کەڵک وەردەگرن

دوای لەقاودرانی جۆربەجۆرلەبارەی کەڵک وەرگرتنی ڕۆخێنەرانەی ڕژێمی داگیرکەرلە زیرەکی دەستکردبۆقەڵاچووی کەسانی سیڤیل لە کەرتی غەززە کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەڕاپۆرتێکداڕایانگەیاند کە ئاماروڕێژەی زۆربانی شەهیدان وبەربڵاوبوونی کاولکاری دامەزراوە ناسەربازیەکان لە کەرتی غەززە بەهۆی کەڵک وەرگرتنی ئیسرائیل لە سیستمەکانی زیرەکی دەستکردلەم شەڕەدایە کە لە٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣هەتا ئێستاکە بەردەوامە. ئەم کارناسانە لە ڕاپۆرتێکی هاوبەشدا جەختیان کرد کە زانیاری زۆرلەبارەی کەڵک وەرگرتنی سوپای ئیسرائیل لەسیستمەکانی زیرەکی دەستکرد لە قەڵاچووی کەسانی سیڤیل ولەناوبردن وکاول کردنی ژێرخانە سیڤیلەکان وماڵەکان لە کەرتی غەززە لە ئارادایە .دوای تێپەڕێنی زیاترلەشەش مانگ لە دەستدرێژکاریەکانی ئیسرائیل بۆسەرغەززە، زۆرترین ژماری ماڵ وخانووژێرخانە ناسەربازیەکان لەغەززە لە چاولەگەڵ شەڕەکانی ترکاول بووە.

 

سەرپەیڤ