نیسان 16, 2024 16:07 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکیی لە لوبنان بۆسەر ناوەندێکی سەربازی لە سەرزەویە داگیرکراوەکان دا

سەرچاوەمیدیاییەکان ئەمڕۆسێشەممە لەوەبەرپەلاماردرانی ناوەندێکی سەربازی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو هەواڵیان دا

کەناڵی ئەلمەیادین لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە پەلاماری موشەکی لە ناو خاکی لوبنان بۆسەرناوەندێکی سەربازی لەناوچەی" ئەلجلیل غربی" لە باکووری سەرزەویە داگیرکراوەکان ئەنجامی گرت.بۆمبارانی بەرامبەری حزبۆڵڵاوهێزە داگیرکەرەکان لە سنووری باشووری لوبنان لەگەڵ پەرە وجۆری پەلامارەکان ، سەرباری هەوڵ وتەقالادیپلۆماتیکەکان بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی قەیران هەروا بەردەوامە .کەرتی سنووری لوبنان وباکووری سەرزەویە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە شایەتی تەشەنای ئاڵوزی بووە وهاوکات کاربەدەستانی ڕژێمی زایۆنی هەڕەشەیان کردووە بە ئەنجام دانی پەلاماری بەربڵاوبۆ سەر لوبنان  .ئەم تێکەڵچوونە دوابەدوای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرکەسانی ناسەربازی لە ناوخاکی لوبنان ولەبەرامبەر پەلامارە موشەکیەکانی حزبۆڵڵا بۆسەر بنکە وناوەندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی تەشەنای سەند . ئەم دواییانە میدیاعیبریەکان لەقاویان دا کەئەم شارۆچکە نشینە زایۆنیانە ئامادەی گەڕانەوەنین بۆ ماڵەکانیان ودەڵێن کەکابینەی نتانیاهۆ هیچ سەرنجێک ناداتە چارەنوسیان وئەوان هەروا بەرداوە.

 

 

 

سەرپەیڤ